تەندروستیی جیهانی گەشبینە بە ڤاكسینەكەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە

تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایزەری ئەمریكیی دژ بە كۆرۆنا ڕەنگە لە بەهاری ساڵی داهاتووەوە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا بەتەواوی بگۆڕێت.

پاش ئەوەی كۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند ڤاكسینی دژە كۆرۆنای بەرهەمهێناوە كە 90% كاریگەری هەیە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تشرینی دووەم ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەشبینی خۆی بۆ ئەو ڤاكسینە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، “تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە تا ئێستا ئەرێنین”.

تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ڤاكسینەكەی فایزەر ڕەنگە لە بەهاری ساڵی 2021ەوە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا بە تەواوی بگۆڕێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی پێشتر

گۆچانەكەی دەستی شێخ نەهرۆ بەرەو سیاسەت دەبات یان هەمان ڕۆڵی باوكی؟

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی: ئەو میلەتەی خاوەنی ئاسایشی خۆراک نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share