مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم، سەبارەت بە دوا پێشهاتەکان، پرسی موچەی فەرمانبەران و کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و داوایانکرد کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دوابخرێت.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، کە هەریەکە لە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نوێنه‌ری تیمی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی عیراق ئاماده‌یبوون.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “پاراستنی ئه‌و یه‌كریزییه‌ی كه‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ هاته‌ ئاراوه‌ به‌گرنگ دەزانین و پێداگیری له‌سه‌ر پاراستنی ده‌کەینەوە، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سبه‌ی (15-11-2020) دوابخات بۆ كاتێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، كه‌ نوێنه‌ریان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه‌ به‌شداربن، بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار له‌پێناوی گفتوگۆ و گه‌یشتن به‌بڕیارێكی گونجاو، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكدا بێت و یه‌كڕیزی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان پیشانبدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتنامەیان پێگەیشتووە بۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەوپێیەش سبەی یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە پرسی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی پێشتر

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە

بابەتی دواتر

فەرەنسا.. لە هێرشێکدا دوو کەس کوژران و سیانی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share