هواوی بە بەرهەمێكی نوێ جیهانی مۆبایلە زیرەكەكان دەگۆڕێت

مۆبایلە نوێیەكەی هواوی

مۆبایلە نوێیەكەی هواوی كە دەتوانرێت بنوشتێنرێتەوە، بووەتە هەواڵی زۆرێك لە پەڕە و سایتەكانی پەیوەندیدار بە تەكنیكە نوێیەكان.

لەو زانیارییە دزەپێكراوانەی دەربارەی مۆبایلی Mate X2ی چاوەڕوانكراو ئاشكراكراوە ئاماژە بەوەدەدات كە مۆبایلەكە شاشەیەكی زۆر نەرم و گەورەی هەیە و دەتوانرێت بەنزیكەیی لە ناوەڕاستدا بنوشتێنرێتەوە و ئەوكات تەنها بەشی پێشەوەی ببێتە شاشە، جیاواز لە مۆبایلەكانی دیكەی نوشتاوە كە شاشەكە بەسەر دوو بەشە نوشتاوەكەدا دابەشدەبێت.

تایبەتمەندییەكی دیكەی شاشەكە ئەوەیە كە دەتوانرێت بۆ چەند بەشێك دابەشبكرێت لەكاتی بەكارهێنانیدا، تانەنەت ئەگەر بەتەواوەتیش كرابێتەوە، ئەمەش ڕوبەڕێكی گەورە و ئاسانكاری زیاتر دەبەخشێتە بەكارهێنەر بۆ بەكارهێنانی زیاتر لە ئەپێك لە یەك كاتدا، یان سەیركردنی ڤیدیۆ و گەڕانی ئینتەرنێت لە هەمان كاتدا.

پێشبینی دەكرێت شاشەی مۆبایلەكە لە جۆری OLED و بە قەبارەی 8.03 ئینج بێت، هەروەك شاشەیەكی دیكەی هەبێت بە قەبارەی 6.45 ئینج، لەگەڵ تایبەتمەندی Kirin 9000ی نوێی پێشكەوتوو بە تەكنینی (5 نانۆمەتر) و وایفای بۆ پێكەوەبەستن لەگەڵ تۆڕەكانی 5G، هەروەك كامێراكان لەسەر یەكێك لە لاكانی ڕووی دەرەوەی ئامێرەكە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕوانگەی سوری: هێزە ئەمریكییەكان خاكی سوریایان بەرەو هەرێم بەجێهێشتووە

بابەتی دواتر

حزبێكی هەرێم: نابێت حكومەت دەستەوەستان بێت لە دابینكردنی موچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share